یاسای ژماره (17)ی ساڵی2012 یاسای مافی دانه‌رو مافه هاوس
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م:
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چل و چواره‌م:
مادده‌ی چل و چواره‌م: له‌كارخستنی یاسای پاراستنی مافی دانه‌ری عێراقی ژماره (3)ی ساڵی 1971 و هه‌مواركردنه‌كانی له هه‌رێمدا.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ده‌شێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دانه‌رو به‌بێ پێدانی هه‌ر قه‌ره‌بووێك: یه‌كه‌م: بۆ كتێبخانه گشتییه‌كان و بنكه‌كانی دۆكیومێنتكردنه نابازرگانیه‌كان و ئه‌و دامه‌زراوه زانستی و رۆشنبیری و فێركارییانه‌ی كه‌وا مه‌به‌ستیان قازانج نیه، ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر كۆپی بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دانانیان له به‌ر ده‌ستی قوتابیان و ده‌سته‌ی مامۆستایان، یان ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له هه‌ر كارێكی تری تایبه‌ت بۆ پێداویستیه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوانه، كۆپی بكه‌ن یان وێنه‌ی لێبگرنه‌وه، به مه‌رجێك به‌لای كه‌م یه‌ك دانه‌ی ڕه‌سه‌نی كاره‌كه له به‌ر ده‌ستیان دابێت له‌گه‌ڵ باسكردنی ناوی كاره‌كه‌و دانه‌ره‌كه‌ی. دووه‌م: كۆپیكردن یان وێنه‌گرتن یان تۆماركردنی دانه‌یه‌ك له كارێكی دیاریكراو بۆ به‌كارهێنانی له رێكاری دادگه‌ریی یان كارگێری ئه‌ویش له سنووری پێویستیی ئه‌م رێكارانه.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه، هه‌ر كه‌سێك له هه‌رێمدا مافی هه‌یه هه‌ر كارێكی بیانی بڵاوكراوه به شێوه‌یه‌كی چاپكراو یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر، وه‌ربگێرێت و ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ش بڵاوبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره بیانیه به‌سه‌رچووبێت، و هیچ وه‌رگێڕانێكی ئه‌م كاره له لایه‌ن خاوه‌نی مافی وه‌رگێران یان به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، له هه‌رێمدا بڵاونه‌كرابێته‌وه، یان له حاڵه‌تی نه‌مانی چاپه وه‌رگێڕدراوه‌كاندا.
مادده‌ی پانزده‌م:
مادده‌ی پانزده‌م: ئه‌گه‌ر میراتگره‌كانی دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كانی، ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا بۆیان گواستراوه‌ته‌وه پیاده نه‌كه‌ن، و وه‌زاره‌تیش بینی كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویست ده‌كات ئه‌م كاره بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه، به نووسراوێكی فه‌رمی، داوا له میراتگره‌كانی دانه‌ر بكات كه‌وا هه‌ڵسن به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌و له حاڵه‌تی پێ هه‌ڵنه‌ستانیان له ماوه‌ی ساڵێك له رێكه‌وتی داواكارییه‌كه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه فه‌رمان بكات به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه به‌مه‌رجێك میراتگره‌كان قه‌ره‌بووێكی دادپه‌روه‌رانه بكرێنه‌وه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی مافه‌كانی دانه‌ری كاری ڕه‌سه‌ن، ئه‌وا بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه به دانه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵسا به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانێكی تر، یان پێداچوونه‌وه‌ی یان گۆڕینه‌وه‌ی له ڕه‌نگێك بۆ ڕه‌نگێكی تری ئه‌ده‌ب یان هونه‌ر یان زانسته‌كان، یان كورتكردنه‌وه‌ی، یان گۆڕینی یان هه‌مواركردنی، یان راڤه‌كردنی، یان كۆمێنت له سه‌ر نووسینی، یان پێرستكردنی، یان هه‌ر شێوازێكی تر كه به شێوه‌یه‌كی نوێ و داهێنراوی نیشان بدات. دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك كارێكی هونه‌ری كه‌سێكی تر به‌جێبگه‌ینێت، به‌جێگه‌یاندنه‌كه‌ش چ به گۆرانی گووتن بێت، یان ژنین، یان ریتم، یان پێشكه‌شكردن، یان وێنه‌گرتن، یان نیگاركێشان، یان جوله، یان هه‌نگاو، یان هه‌ر رێگه‌یه‌كی تر.
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م: یه‌كه‌م: كار له رێكه‌وتی یه‌كه‌م دانانی له‌به‌ر ده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه به بڵاوكراوه‌یی هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌مه‌شدا سه‌یر ناكرێت بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی، ته‌نها ئه‌گه‌ر دانه‌ر له كاتی دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی، هه‌مواری بنه‌ڕه‌تی بۆ بكات كه له‌گه‌ڵیدا ده‌كرێت به كارێكی نوێ هه‌ژمار بكرێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاره‌كه له ژماره‌یه‌ك به‌ش یان به‌رگ پێكهاتبێت و به‌جیاو له كاتی جیاوازدا بڵاوكرابێته‌وه، ئه‌وا بۆ مه‌به‌ستی هه‌ژماركردنی رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی، هه‌ر به‌شێك یان هه‌ر به‌رگێك به كارێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی ڕادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی، له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌رنامه‌كانیه‌وه، ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: یه‌كه‌م: چه‌سپاندنی به‌رنامه‌كانی یان تۆماركردنیان و كۆپیكردنی ئه‌م تۆماركردنانه ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر كۆپیكردنی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یڕه‌و ده‌كرێت. دووه‌م: دووباره په‌خشكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی و گواستنه‌وه‌یان بۆ جه‌ماوه‌ر.
مادده‌ی سی و سێیه‌م:
مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڵاوكارو چاپكارو به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌كان، به هاوبه‌شی له نێوانیاندا، پابه‌ند ده‌بن، به‌لای كه‌م، به سپاردنی پێنج دانه له كاره‌كه ـ به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كان ـ به‌مه‌به‌ستی دۆكیومێنتكردنی له لای هه‌ر لایه‌نێك كه‌وا وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كات. دووه‌م: نه‌سپاردن نابێته هۆی پێشێلكردنی ئه‌و مافانه‌ی دانه‌ر كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه. سێیه‌م: سپاردن ده‌بێته گرێنه‌یه‌ك له سه‌ر خاوه‌ندارێتی كاره سپێردراوه‌كه‌و ده‌كرێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م گرێنه‌یه به گشت رێگه‌كانی سه‌لماندن، بسه‌لمێنرێت. چواره‌م: ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا له رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ناوبه‌ناوه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه له سپاردن ده‌به‌خشرێن ته‌نها ئه‌گه‌ر كاره‌كه به ته‌نهایی بڵاوبكرێته‌وه.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: دادگا بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داواكاری دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كه‌ی، حوكم ده‌ربكات به له‌ناوبردنی دانه‌كانی یان وێنه لێوه‌رگیراوه‌كانی ئه‌و كاره‌ی كه‌وا به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا بڵاوكراوه‌ته‌وه. دووه‌م: ناكرێت حوكم بدرێت به له‌ناوبردنی یان گۆڕینی ڕواڵه‌تی دانه‌كانی یان وێنه لێوه‌رگیراوه‌كانی هه‌ر كارێك ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌كه په‌یوه‌ست بێت به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانی كوردی، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته حوكمه‌كه كورت بكرێته‌وه به‌سه‌ر گلدانه‌وه‌ی كاره ڕه‌سه‌نه‌كه یان ئه‌و كۆپیانه‌ی یان ئه‌و وێنانه‌ی لێی وه‌رگیراوه، به‌گوێری پێویستی حاڵه‌ته‌كه. سێیه‌م: دادگا بۆی هه‌یه حوكم بدات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دانه‌كانی یان وێنه‌لێوه‌رگیراوه‌كانی كارێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له ده‌رهێنان و فرۆشتنی به‌كارهێنراون، ئه‌ویش له‌و سنووره‌ی به‌شی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دانه‌ره‌كه بكات له‌و زیانه‌ی كه‌وا تووشی هاتووه. چواره‌م: ناكرێت ئه‌و بیناو خانوو ئه‌و په‌یكه‌رتاشی و نیگار‌و دیكۆرسازیی و شێوه ئه‌ندازه‌ییانه‌ی تیایدا یان به‌سه‌ریه‌وه دیارن بكرێنه بابه‌تی گلدانه‌وه. هه‌روه‌ها ناكرێت، به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له مافه‌كانی ئه‌و دانه‌ره ته‌لارسازه‌ی كه‌وا دیزایینه‌كانی بۆ بیناكردن و نیگاره‌كانی تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا به‌كارهاتووه، حوكم بدرێت به له‌ناوبردن یان گۆڕینی ڕواڵه‌ت یان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان، به مه‌رجێك ئه‌مه مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پێشێل نه‌كات.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: ته‌نها میراتگره‌كانی دانه‌ر مافیان هه‌یه كارێك، كه له كاتی ژیانی دانه‌ره‌كه‌ی بڵاونه‌كرابێته‌وه، بڵاوی بكه‌نه‌وه، ته‌نها ئه‌گه‌ر دانه‌ره‌كه‌ی وه‌سیه‌تی كردبێت كه‌وا بڵاونه‌كرێته‌وه یان ئه‌و كاته‌ی د‌یاریكردبوو كه ده‌كرێت كاره‌كه‌ی تیایدا بڵاوبكرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له یه‌ك دانه‌ر به‌شداریان كردبێت له دانانی كارێك و یه‌كێكیان، به‌بێ بوونی میراتگر، كۆچی دوایی كرد، ئه‌وا به یه‌كسانی پشكی ئه‌م دانه‌ره ده‌بێته هی ئه‌وانه‌ی له دانانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدا به‌شداربوون، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی نووسراو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌و پاراستنه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ كاره‌كان بڕیاردراوه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ناگرێته‌وه: یه‌كه‌م: بیرۆكه‌ی ڕووت، رێكار، شێوازی كاركردن، رێگه‌ی به‌كارخستن، چه‌مك، پرنسیپ، دۆزینه‌وه‌و داتا زانستیه‌كان، بیردۆز، هاوكێشه‌ی بیركاریی، نیگاری ڕوونكه‌ره‌وه‌ی ئاماریی با له كارێكی تردا گوزارشتی لێكرابێت یان وه‌سف كرابێت یان ڕوونكرابێته‌وه یان تیایدا هاتبێت. دووه‌م: ده‌نگوباسی رۆژانه‌ی بڵاوكراوه یان په‌خشكراو یان ڕاگه‌یه‌نراو به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا. سێیه‌م: یاسا، مه‌رسوم، پێڕه‌وو رێنمایی، حوكمی دادگه‌ریی، حوكمی ناوبژیوانان، بڕیاری ده‌سته كارگێرییه‌كان، رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیه‌كانی تر‌و وه‌رگێڕانه فه‌رمیه‌كانی سه‌رتاپا یان به‌شێكیان. چواره‌م: نیشانه‌و و هێماكان وه‌ك: ئاڵا، مه‌دالیای باو، جلوبه‌رگی فه‌رمی هێزه چه‌كداره‌كان. پێنجه‌م: ئه‌و كارانه‌ی بوونه‌ته موڵكی گشتی، به مه‌رجێك وه‌زاره‌ت مافه‌كانی دانه‌ر به‌سه‌ر ئه‌م كارانه پیاده بكات له به‌رامبه‌ر شێواندن یان ده‌ستكاریكردن یان زیانپێگه‌یاندنیان.
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجه‌كان
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجه‌كان ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه بریتین له: یه‌كه‌م: پاراستنی مافه‌كانی دانه‌رو مافه هاوسێكانی له هه‌رێمدا له بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و زانست و هونه‌ردا. دووه‌م: هاندانی بزاڤی هونه‌ری و ئه‌ده‌بیی و زانستی و پێشخستنیان. سێیه‌م: په‌ره‌پێدان و پێشخستنی په‌یوه‌ندیه كلتووریه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌لانی تردا له رێگه‌ی پاراستنی مافی ئه‌و دانه‌رانه‌یان كه‌وا به‌رهه‌مه‌كانیان له هه‌رێمدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: پێناسه‌كان
مادده‌ی یه‌كه‌م: پێناسه‌كان مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم. سێیه‌م: كار: هه‌ر كارێكی ئه‌ده‌بی یان زانستی یان هونه‌ریی داهێنراو. چواره‌م: داهێنان: ئه‌و ڕواڵه‌ته داهێنه‌ره‌ی كه‌وا ڕه‌سه‌نایه‌تی ده‌به‌خشێته كاره‌كه. پێنجه‌م: كاری به‌كۆمه‌ڵ: ئه‌و كاره‌یه كه زیاتر له كه‌سێكی سروشتی به‌شداری تێداكردووه، به‌ده‌سپێشخه‌ری و ئاراسته‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وه‌ی كه به ناوی خۆی كاره‌كه بڵاوده‌كاته‌وه. شه‌شه‌م: كاری هاوبه‌ش: ئه‌و كاره‌یه كه كارێكی به‌كۆمه‌ڵ پێك ناهێنێت، و زیاتر له كه‌سێكی سروشتی به‌شداری تێداكردووه، چ توانر پشكی هه‌ر یه‌كێكیان جیابكرێته‌وه یان نه‌توانرا. حه‌وته‌م: كاری وه‌رگیراو: هه‌ر كارێك كه‌وا پشت به كارێك یان زیاتر له كارێكی پێشه‌خۆی ببه‌ستێت، وه‌ك وه‌رگێران، یان دابه‌شكردنی مۆسیقایی، یان وێنه‌گرتنی هونه‌ری، یان پوختكردن، یان كورتكردنه‌وه، یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی تری ئه‌و كارانه‌ی شیاوی دووباره دارشتنه‌وه یان گۆڕانكارین، ما دامه‌كێ له ڕووی دووباره رێكخستنه‌وه یان هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، داهێنه‌ر بێت. هه‌شته‌م: دانه‌ر: ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا كارێك داده‌هێنێت. نۆیه‌م: بڵاوكردنه‌وه: بریتیه له دانانی كارێك یان دانه كۆپیكراوه‌كانی له‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ره‌كه‌ی یان خاوه‌ن مافه‌كانی و به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك یان ئامرازێكه‌وه بێت. ده‌یه‌م: كۆپیكردن: له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك یان زیاتر له وێنه‌یه‌كی وه‌كیه‌ك له‌گه‌ڵ دانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی كاره‌كه، به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت یان له هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، به تۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی كاتیی یان هه‌میشه‌یی كاره‌كه‌شه‌وه. یازده‌م: چه‌سپاندن: مه‌به‌ست لێی تۆماركردنی ده‌نگ یان وێنه یان هه‌ردووكیان له سه‌ر ناوه‌ندێكی ماددی به رێگه‌یه‌كی شیاو بۆ تێگه‌یشتن و كۆپیكردن و گواستنه‌وه. دوازده‌م: فۆلكلۆر: بریتیه له‌و كارانه‌ی كه‌وا توێژه میللیه‌كان، وه‌ك ده‌ڕبڕینێك بۆ ناسنامه كولتورییه‌كانیان دایده‌هێنن، و له نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر ده‌گوازرێته‌وه‌و یه‌كێك له توخمه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی كه‌له‌پووره‌كه‌یان پێكده‌هێنێت. سێزده‌م: به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ر: بریتیه له كۆمه‌ڵه فه‌رمان و ئه‌رك و ستانده‌رێك به زمانێكی پرۆگرامكراوی كۆمپیوته‌رو گۆڕدراوه بۆ زمانی ئامێری كۆمپیوته‌رو به‌شێوه‌یه‌كی لۆجیكی رێكخراوه‌و ده‌بێته هۆی مامه‌ڵه‌كردنی كۆمپیوته‌ر له‌گه‌ڵ داتا‌و دانه‌ده‌ستی داتا‌و زانیاری نوێ. چوارده‌م: مافه هاوسێكان: بریتیه له مافی هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو، به‌رهه‌مهێنه‌رانی تۆماره بیستراوه‌كان و، دامه‌زراوو ئێزگه‌و كۆمپانیا‌و ده‌سته‌كانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی و خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، به‌بێ پێشێلكردنی مافی دانه‌ری ڕه‌سه‌ن. پازده‌م: هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر: مه‌به‌ست لێی ئه‌كته‌ر، سترانبێژ، مۆسیقار، سه‌ماكار، یان هه‌ر كه‌سێكی تر كه‌وا به‌ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ره ڕه‌سه‌نه‌كه، هه‌ڵده‌ستێت به نواندن یان بێژین یان خوێندنه‌وه یان سروودگوتنه‌وه یان به‌جێگه‌یاندنی شانۆگه‌ری یان هه‌ر كارێكی تر، به نیشاندانی یاری منداڵان و ئه‌كته‌ره‌كانی سێرك یشه‌وه. شازده‌م: به‌رهه‌مهێنه‌ری كاری بیستراو ـ بینراو: مه‌به‌ست لێی ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌سپێشخه‌ر بێت له رێكخستن و ئاراسته‌كردن و پاره‌دانی كاری بیستراو یان بینراو یان تۆماركردنی ده‌نگیی. حه‌ڤده‌م: به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماركراوه ده‌نگییه‌كان: مه‌به‌ست لێی ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار كارێك به تۆماركردنی ده‌نگیی یان به‌جێگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ندێكی به‌جێگه‌ینه‌ر، تۆمار بكات، ئه‌ویش به‌بێ چه‌سپاندنی ده‌نگه‌كان له سه‌ر وێنه‌دا له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كردنی كارێكی بیستراو ـ بینراودا. هه‌ژده‌م: موڵكی گشتی: ئه‌و موڵكه‌یه كه گشت ئه‌و كارانه‌ی بۆ ده‌گه‌رێته‌وه، كه هه‌ر له سه‌رتاوه له پاراستن دوورخراونه‌ته‌وه یان ماوه‌ی پاراستنی مافه داراییه‌كانی به‌سه‌رچووه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ر، كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، به‌درێژایی ماوه‌ی ژیانی و په‌نجا ساڵیش له دوای كۆچی دواییكردنی، ده‌پارێزرێن. دووه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ری كاره هاوبه‌شه‌كان، كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، به‌درێژایی ماوه‌ی ژیانیان و په‌نجا ساڵیش له دوای كۆچی دواییكردنی دوایین كه‌سی زیندوو له نێوانیاندا، ده‌پارێزرێن. سێیه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ری كاره به‌كۆمه‌ڵه‌كان ـ جگه له دانه‌ری كاری هونه‌ره پراكتیكیه‌كان ـ ئه‌گه‌ر خاوه‌نی مافه‌كانی دانه‌ر كه‌سێكی مه‌عنه‌وی بێت، به‌درێژایی ماوه‌ی په‌نجا ساڵ له رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه یان خسته‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، ده‌پارێزرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئه‌م مافانه، كه‌سێكی سروشتی بێت، ئه‌وا ماوه‌ی پاراستنه‌كه‌ی به‌پێی ئه‌و رێسایه ده‌بێت كه‌وا له هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه. چواره‌م: مافه داراییه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار له دوای كۆچی دوایی دانه‌ره‌كانیان، بڵاوده‌كرێنه‌وه، به به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی په‌نجا ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه یان خسته‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، كۆتاییان پێدێت. پێنجه‌م: مافه داراییه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا به‌بێ ناوی دانه‌ره‌كانیان یان به ناوێكی خوازراوه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه ئه‌وا بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ له رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه یان خسته‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، ده‌پارێزرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانه‌ره‌كه‌ی كه‌سێكی ناسراوو دیاریكراو بێت یان دانه‌ره‌كه‌ی ناسنامه‌ی خۆی ئاشكرا كرد، ئه‌وا ماوه‌ی پاراستنه‌كه به‌پێی ئه‌و رێسایه ده‌بێت كه له بڕگه یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌قی له سه‌ر كراوه. شه‌شه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ری كاری هونه‌ره پراكتیكیه‌كان به به‌سه‌رچوونی بیست و پێنج ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه یان خسته‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، كۆتاییان پێدێت. حه‌وته‌م: ئه‌و ماوانه‌ی كه‌وا له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه له یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و ساڵه زایینیه‌ی كه‌وا له دوای ڕوودانی ئه‌و وه‌قایعانه‌ی له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كراوه، ده‌ست پێده‌كه‌ن.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: ده‌شێت كاره بڵاوكراوه‌كان به‌بێ مۆڵه‌تی دانه‌رو به‌بێ پێدانی هیچ به‌رامبه‌رێكی دارایی به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی ده‌قیان له سه‌ر كراوه‌و له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه، به‌كاربهێنرێن: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكردن یان نیشاندان یان گووتنه‌وه یان ریتمی كاره‌كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێزانیی تایبه‌ت ئه‌نجامدرابێت و هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت. دووه‌م: به‌كارهێنانی كاره‌كه له دامه‌زراوێكی فێركاری یان رۆشنبیری یان كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر شێوه‌ی ڕوونكردنه‌وه بۆ مه‌به‌سته فێركارییه‌كان و هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت له‌گه‌ڵ باسكردنی كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی. سێیه‌م: تیپه مۆسیقاییه‌كان بۆیان هه‌یه كاره مۆسیقاییه‌كان به‌جێبگه‌یێنن وه له هه‌موویانیشه‌وه مه‌رجه هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت و سه‌رچاوه‌و ناوی دانه‌ره‌كه ئه‌گه‌ر تیایدا هاتبێت، باسبكرێت. چواره‌م: هه‌ر كه‌سێكی نابینا مافی هه‌یه كۆپیه‌ك بكات له‌و كاره‌ی به سیسته‌می نووسینی تایبه‌ت به‌خۆیان (Braille) چاپكراوه له‌و كاره ئه‌ده‌بی یان مۆسیقاییانه‌ی به پیتی زه‌ق یان تۆماری ده‌نگیی بڵاوكراونه‌ته‌وه. وه كۆپیكردن هه‌ر كارێكی بڵاوكراوه به رێگه‌ی وێنه‌گرتنه‌وه بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ئه‌وانه‌ی بیستنیان له ده‌ستداوه، به مه‌رجێك ئه‌مه له‌گه‌ڵ وه‌سوودهێنانی ئاسایی كاره‌كه ناكۆك نه‌بێت و به‌بێ پاساو زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه ڕه‌واكانی دانه‌ر نه‌گه‌ینێت. پێنجه‌م: به‌ڵگه‌هێنانه‌وه به بڕگه‌كانی كارێك كه‌وا پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كارێكی تر به ئامانجی ڕوونكردنه‌وه، یان راڤه‌كردن، یان وتووێژ، یان ڕه‌خنه‌گرتن، یان رۆشنبیركردن، یان تاقیكردنه‌وه، ئه‌ویش به‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌وا ئه‌م ئامانجه پاساوی بۆ ده‌كات به مه‌رجێك كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی باسبكرێت.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: له دانانی كاری سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراودا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به هاوبه‌ش هه‌ژمار ده‌كرێن: 1- دانه‌ری سیناریۆ یان خاوه‌نی بیرۆكه‌ی نووسراوی پرۆگرامه‌كه. 2- ئه‌وه‌ی كاره ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕی بێت كه‌وا بۆ جێبه‌جێكردن گونجاو بێت. 3- دانه‌ری دیالۆگ له كاری سینه‌مایی یان بیستراو ـ بینراودا. 4- دانه‌ری مۆسیقای كاره‌كه ئه‌گه‌ر به تایبه‌تی بۆ ئه‌م كاره‌ی دانابێت. 5- ده‌رهێنه‌ری كاره‌كه ئه‌گه‌ر چاودێریێكی كردارانه‌ی له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌نجام دابێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاره سینه‌مایی یان بیستراو ـ بینراوه‌كه له كارێكی تری پێشه‌خۆی وه‌رگیرا بێت یان لێی ده‌رهاتبێت، ئه‌وا دانه‌ری ئه‌و كاره پێشووه ده‌بێته هاوبه‌ش له كاره نوێیه‌كه‌دا. سێیه‌م: دانه‌ری سیناریۆی كارێكی ئه‌ده‌بی و ئه‌وه‌ی گۆڕیویه‌تی و دانه‌ری دیالۆگه‌كه‌ی و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌موویان پێكه‌وه مافی نیشاندنی كاره نوێیه‌كه‌یان هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی دانه‌ری كاره ئه‌ده‌بیه ڕه‌سه‌نه‌كه یان دانه‌ری موسیقاكه‌ی مافی ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕینیان هه‌بێت له سه‌ر ئه‌مه. به مه‌رجێك ئه‌مه پێشێلی ئه‌و مافانه‌ی نه‌كات كه‌وا ده‌رئه‌نجامی دانانی كاره‌كه‌ن، و هه‌ردوو دانه‌ری پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه‌و دانه‌ری پارچه موسیقای كاره‌كه مافیان هه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌ی تایبه‌ته به‌خۆی به رێگه‌یه‌كی تری جیا له سینه‌ما یان ڕادیۆ یان ته‌له‌فزیۆن ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن. چواره‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له به‌شداربووانی دانانی كاره‌كه هه‌ڵنه‌ستا به‌وه‌ی پێویسته له سه‌ری پێی هه‌ڵبستێت یان ئه‌و كاره‌ی لێی داواكراوه ته‌واو نه‌كات، ئه‌وا نابێته هۆی رێگه‌گرتن له به‌شداربووه‌كانی تری دانانی كاره‌كه كه‌وا ئه‌و به‌شه‌ی ته‌واوی كردووه به‌كاری بهێنێت، به مه‌رجێك مافی هه‌ر یه‌كێكیان كه ده‌رئه‌نجامی به‌شداریكردنێتی له دانانی كاره‌كه، پێشێل نه‌كات. پێنجه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی هێنانه‌كایه‌ی كاری سینه‌مایی یان رادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، یان به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م هێنانه‌كایه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و ئامرازه ماددی و داراییه‌كانی پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كاره‌و ده‌رهێنانی ده‌خاته به‌رده‌ستی دانه‌ران، ئه‌وا به به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م كاره هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌رهه‌مهێنه‌ریش به درێژایی ئه‌و كاته‌ی بۆ وه‌سوودهێنانی كاره‌كه له سه‌ری پێكهاتوون، له كاتی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا بۆنیشاندان و وه‌سوودهێنانی كاره‌كه، به نوێنه‌ری دانه‌ره‌كان و جێگره‌وه‌كانیان هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌بێ پێشێلكردنی مافه‌كانی دانه‌ره‌كانی كاره ئه‌ده‌بی و مۆسیقاییه لێوه‌رگیراوه‌كانی تر، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن. شه‌شه‌م: پێویسته له سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراوه‌كان هه‌ڵبستێت به به‌ستنی گرێبه‌ستی نووسراو له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و كه‌سانی كاره‌كانیان له به‌رهه‌مهێنانی كاره سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراوه‌كه به‌كار ده‌هێنرێن و مافه داراییه‌كانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ دیاریكردنی چوارچێوه‌ی كات وشوێنی وه‌سوودهێنانی ئه‌م كاره ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی پێچه‌وانه‌ی نه‌بێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ڕه‌فتاركردنی دانه‌ر به دانه ڕه‌سه‌نه یان تاقانه‌ی كاره‌كه‌ی نابێته هۆی گواستنه‌وه‌ی مافه داراییه‌كانی سه‌ر ئه‌م كاره‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ناكرێت كه‌سی ڕه‌فتار بۆكراو پابه‌ند بكرێت به رێگه‌دان به دانه‌ر كه‌وا ئه‌م دانه‌یه كۆپی بكات یان بگوازێته‌وه یان نیشانی بدات، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی نووسراو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ته‌نها دانه‌رو جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی، بۆی هه‌یه گشت یان به‌شێك له‌و مافه داراییانه‌ی كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه بۆ كه‌سێكی تر بگوازێته‌وه‌و مه‌رجیشه بۆ دروستی ئه‌م ڕه‌فتاره: یه‌كه‌م: پێویسته نووسراو بێت و به شێوه‌یه‌كی وورد ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا بابه‌تی گرێبه‌سته‌كه‌ن به جیا دیاری بكات، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ماوه‌و شوێنی وه‌سوودهێنانه‌كه‌و، دانه‌ر مافی ده‌مێنێت له هه‌ر مافێكی دارایی كه‌وا به پێی گرێبه‌سته‌كه ده‌ستی لێهه‌ڵنه‌گرتبێت و له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی ئه‌و مافه مه‌عنه‌وییانه‌ی كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، دانه‌ر بۆی نیه هه‌ر كارێك كه ببێته هۆی له‌كارخستنی وه‌سوودهێنانی ئه‌و مافه‌ی بابه‌تی ڕه‌فتاره‌كه‌یه، ئه‌نجام بدات. دووه‌م: ڕه‌فتاره‌كه ده‌بێت ده‌ق بكات له سه‌ر ئه‌و به‌رامبه‌ره نه‌ختینه‌یه یان عه‌ینیه‌ی كه‌وا له بڕی گواستنه‌وه‌ی مافێك یان زیاتری مافه‌كانی سوودوه‌رگرتنی دارایی كاره‌كه بۆ كه‌سانی تر له سه‌ر بنه‌مای به‌شداری دانه‌ر له رێژه‌ی سه‌دی له داهاتی وه‌سوودهێنانه‌كه، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه گرێبه‌ست بكات له سه‌ر بنه‌مای بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراو یان كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو بنه‌ما.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: دانه‌ری كاری هونه‌ره شێوه‌كارییه ڕه‌سه‌نه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ستنووسه مۆسیقی و ئه‌ده‌بیه ڕه‌سه‌نه‌كان، یان میراتگره‌كانی ئه‌م دانه‌ره، مافیان هه‌یه رێژه‌یه‌كیان ده‌ست بكه‌وێت كه له (10%)ی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی فرۆشتنی ئه‌م كاره به مه‌زادی ئاشكرا، له دوای یه‌كه‌م ده‌ستلێهه‌ڵگرتنی له لایه‌ن دانه‌ره‌كه‌یه‌وه، كه‌متر نه‌بێت.